شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

نەدانی حەقدەست و دەركردنی كرێكارانی كارخانەی پارچەی ئیلام

راپۆرتەكان باس لە داخرانی گەورەترین كارخانەی بەرهەمهێنەری پارچە لە پارێزگای ئیلام دەكەن.

دەوترێ، كارخانەی “زەرجین بافت”ی ئیلام یەكێك لە گەورەترین بەرهەمهێنەری پارچەی جین لە وڵات بوو كە ٣ ساڵ لەمەوبەر بەناچار داخراو و ١٤٠ كەس لە كرێكارەكانی دەركراون.

پێشینەی كاری كرێكارانێك كە لەم كارخانەیە كاریان كردووە، لە نێوان ١ تا ١٨ ساڵە. سەرەڕای ئەوەیكە ئەم كارخانەیە لە بواری بەرهەمهێنان و فرۆش و هەروەها دانی حەقدەستی كرێكاران هیچ كێشەیەكی نەبووە، بەڵام بە كرێكاران راگەیەندراوە كە كەمبوونی نەختینەگی، گران بوونی مەوادی سەرەكی و نەفرۆشرۆشتنی بەرهەمەكانیان، داخرانی ئەو كارخانەی لێكەوتۆتەوە.

شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی كرێكاران بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لەلایەن بەرپرسانەوە وڵامێك نەدراوەتەوە و پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا بەشێك لە حەقدەستەكانیان پێنەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.