یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024
رەزا زەراب

سێ وەزیری دەوڵەتی توركیا دەستیان لەكار كێشایەوە

بەهۆی ئاشكرابوونی گەندەڵی گەورەی دارایی لە حكومەتی توركیا، سێ وەزیری ئەو وڵاتە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەپۆستەكانیان راگەیاند. باس لەوەش دەكرێت سێ ئێرانی دەستیان لەگەندەڵییە ئابورییەكانی توركیادا هەیە.

ئەمرۆ چوارشەممە دوو وەزیری ئابوریی‌و ناوخۆی توركیا، دوای ئەوەی كوڕەكانیان بە تۆمەتی بەرتیل و گەندەڵی دەستگیركران،دەستیان لەكار كێشایەوە.
زەفەر چاڵەیان، وەزیری ئابووری توركیا لە بەیاننامەیەكی نووسراودا دەستلەكاركێشانەوەكەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا: “زۆر روونە ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە 17/12/2013وە دەستیپێكردووە هەوڵێكی ناشیرینە بۆ سەر حكومەت و پارت و وڵاتەكەمان”.

هاوكات موعەممەر گولەر، وەزیری ناوخۆی توركیا دوای ئەوەی بارش گولەری كوڕی  لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی خراپ بەكارهێنان و بەتیل وەرگرتن دەستگیركرا، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ روونكردنەوەیەك لە لایەن گولەرەوە رانەگەیەنراوە.
بەدوای ئەوانیش پاشنیوەرۆی ئەمرۆ  ئەردۆغان بایراكتار، وەزیری ژینگەو شارەوانی دەستی لە پۆستی وەزیرو نوێنەرایەتی پەرلەمانی توركیا كێشایەوە.

بەپێی میدیاكانی توركیا لەئاشكرا بوونی گەندەڵی دارایی ئەو وڵاتە سێ شارۆمەندی ئێرانی بەناوەكانی: رەزا زەڕاب، بابەك زەنجانی‌و كاملیا جەمشیدی لەو گەندەڵییانەدا دەستیان بووە. هەواڵنێری فەرانسە بڵاویكردەوە وەزیری ئابوری توركیا بڕی 50 ملیۆن دۆلار بەرتیلی لە رەزا زەڕاب، بازرگانی ئێران وەرگرتووە تا یارمەتی بدات لە سپی كردنەوە پارە (پوڵشوویی)‌و قاچاخی ئاڵتون.

لەماوەی رۆژانی رابردوو 57 كە لەوانە بەڕێوەبەری هالك بانك‌و كوڕەكانی ئەو سێ وەزیرەی دەستیان لەكاركێشانەوەتە بە تۆمەتی گەندەڵی رووبەرووی دادگا كرانەوە. هاوكات زیاتر لە 500 كەس لە بەرپرسانی باڵای پۆلیس لەم پەیوەندەدا لەكارەكانیان دوورخرانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.