شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

5 كەس لە هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە قەسری شیرین كوژران

جێگری سیاسی و كۆمەڵایەتی فەرمانداریی شاری قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان رایگەیاند، 5 كەس لە هێزەكانی سەرسنوور جێگیر لە پاسگای “سێ تەپان” لە بەشی سەر سنووری سومار سەر بەو شارە، بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراون.

نێعمەتۆڵڵا نازپەروەردە ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا رایگەیاند: ئەو هێزانە ئەمڕۆ دووشەممە بە 2 ئۆتۆمبیلی هێزە ئینتزامییەكان لە ناوچەكە سەرقاڵی گەشت لێدان بوون، كە بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی 8ی ساڵەی نێوان ئێران و عێراق كوژراون.

لەم دواییانەشدا لە كاتی راودووانی كۆڵبەران لە سەر سنووری نێوان شارەكانی سەقز و بانە، كەس لە ئەندامانی سپای كەوتنە سەر مین و بەو بۆنەوە هەر دووكیان بریندار بوون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە  لە یەكەم رۆژەكانی جەژنی نەورۆزدا ٤ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، كە یەكێكیان منداڵ بوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

هەروەها رۆژی ١٠ی رەشەمەدا، ٥ قوتابی بەناوەكانی ئەمیر محەمەد تەمەن ٨ ساڵ و ئەمیر حوسێن پەیكانی تەمەن ١١ ساڵ (برا) كوڕی یەدوڵڵا، محەمەد و مەهدی باباخانی تەمەن ٧ و ٨ ساڵ (برا) و كوری عەلیمەردان و هادی مەلەكیان كوری كەرەم، بە هۆی تەقینەوەی خومپارە بریندار و كەمئەندام بوون، كە دواتر یەكێكیان بە هۆی كاریی بوونی برینەكانیەوە گیانی لەدەستدا.

دەبێ بوترێ، ئێستاكە ١٦ بۆ ٣٠ میلیۆن مین لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان، كرماشان، ئیلام، ورمێ و خوزستان بوونی هەیە و كۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا هەوڵێكی جیدیی بۆ كۆكردنەوەی ئەم مینانە نەخستووەتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.