هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

2 شیركەتی گەورەی نێودەوڵەتی بەهۆی هاوكاریی كردنی ئێران جەریمە كران

شیركەتی نەوتی “شلومبرژە”بە هۆی هاوكاری لەگەڵ حكومەتی ئێران، لەلایەن ئامریكاوە بە بڕی ٢٣٢میلیۆن دوڵار جەریمە مەحكووم كرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی رۆیترز، ئامریكا شیركەتی نەوتی “شلومبرژە”ی بە هۆی هاوكاری لەگەڵ ئێران بۆ دەور لێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییە نەوتییەكان بە جەریمەی ٢٣٢ میلیۆن دولاری مەحكووم كرد.

ئەو راپۆرتە باس لەوە دەكات كە جەریمەكە ١٥٥.٢ میلیۆن دولارە و شیركەتی شلومبرژە ٧٧.٦ میلیۆن دولار سزا دراوە.

لقی شیركەتی ناوبراو لە تێگزاس لە ساڵی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠١٠ی زایینی بە شێوەی شاراوە لەگەڵ رێژیمی ئێران هاوكاریی و دەستی بە پێشێلكاری گەمارۆ داسەپاوەكانی ئامریكا بە دژی رێژیمی ئێران كردووە.

لە لایەكی دیكەوە، شیركەتی “پەی پال” كە شیركەتێكی نێودەوڵەتیی گرینگی ئەلكترۆنیە، لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكاوە بە هۆی پێشێلكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران جەریمە كرا.

شیركەتی ماڵی “پەی پال” كە كاەكەی گەیاندنی پارە لە ڕێگەی ئانلایەنەوە بۆ سەرتاسەری جیهانە، بە هۆی پێشێلكردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی دژی ئێران لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكاوە بە بڕی نزیك بە 8 میلیون دۆلار جەریمە كرا.

شیركەتی پەی پال بە دانی بڕی 7 میلیون و 700 هەزار دۆلاری ئامریكا بە وەزارەتی خەزێنەداری ئەو وڵاتە رازی بە بەسرانی پەروەندەكەی بووە.

شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەندین شیركەتی كۆمپانیای گەورەی نێودەوڵەتی، بە هۆی بەزاندنی گەمارۆ نێودەوڵەتیەكانی سەر كۆماری  ئیسلامی لە پەیوەند لەگەڵ گوماناوی بوونی بەرنامە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە، جەریمە كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.