موقته‌دا سه‌در له وتووێژێکی نوێیدا ڕایگه‌یاندووه قاسم سلێمانی به‌رپرسی سپای نێوده‌وڵه‌تیی قودس به‌هێزترین که‌سایه‌تییه له عێراقدا. سه‌در له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه له وتوێژێکی له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات چاپی له‌نده‌ن په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له عێراقی به نائاسایی له قه‌ڵه‌مداوه‌و وتوویه‌تی له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدار نابێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕه‌شبینیی خۆی له داهاتووی سیاسیی عێراق نیشانداوه‌و داهاتوویه‌کی پڕکێشهتری له نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته پێشبینی کردووه.
موقته‌دا سه‌در لاوی توندڕه‌وی عێراقی‌و به‌رپرسی ڕه‌وتی شێعه‌ی سه‌دره‌و له‌و که‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی عێراقه که له لایه‌ن دادگایه‌کی عێراقییهقه بڕیاری ده‌ستگیر کردنی له مارسی 2010وه ده‌رکراوه. ده‌وترێت سه‌در له ئێستادا زیاتر له شاری ئایینیی قومی ئێران‌دا ده‌ژی.
ڕه‌وتی سه‌در باڵێکی ناڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامییه له عێراق‌و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن سپای قودسه‌وه به ڕه‌واو پێویست ده‌زانێت.