شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

16 چالاكی سیاسی كورد لە لایەن دادگای ورمێەوە حوكم دران

حوكمی قەزایی 16 هاوڵاتیی دەستگیر كراو لە شاری ورمێ بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی دەركرا.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، مانگی رێبەندانی ساڵی 93 لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوكمی زیندانی 16 هاوڵاتیی كورد كە لە ماوەی مانگەكانی جۆزەردان تا پووشپەڕی ساڵی 93ی هەتاویی دەستگیر كرابوون، دەركردووە.

ناوی ئەم هاوڵاتییانە كە لە نێوان 7 مانگ بۆ 2 ساڵ زیندانیانی بەسەردا سەپاوە، بەم چەشنەی خوارەوەیە:
فەرامەرز نەجەفی، حسێن نەجەفی، فایەق نەجەفی، كەریم زەمانی، عەبدوڵڵا بەدەوی، مەحمود جانگو، عەبدوڵناسر محەمەد پوور، مەولود حسێنی، ناجی تەیمورزادە، فەرەیجون ئیبراهیمی خەڵكی شاری ورمێ و رەزا ئەیوبی، رەمەزان سەبزی، عەلی ئەهرۆم، گوڵناز ئاهەنگ خۆش خەڵكی شاری ماكۆ و بەشیر ساڵحی خەڵكی شاری خوی.

زۆربەی ئەو زیندانیانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی لە رێگای پەیوەندیی لەگەڵ پژاك مەحكوم كراون و لە بەندەكانی سیاسی، لاوان و بەندی 34ی زیندانی ورمێ راگیراون.

لەو نیچوەدا حوكمی زیندانی گولِناز ئاهەنگ خۆش، رەزای ئەیوبی و رەمەزان سەبزی هێشتا پێیان رانەگەیەندراوە.

جێگای باسە، ناسر بەدەوی كە 7 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە، خوێندكاری كارناسیی باڵای زانكۆی پیشەیی شەریف بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.