هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پەیكەرتاشێكی رۆژهەڵاتی پیشانگایەكی بۆ یادی حەڵەبجە كردەوە+وێنە

پەیكەرتاشێكی ناوداری خەڵكی شاری سنە بۆ جارێكی دیكە، پیشانگایەكی بۆ یادی كارەساتی شیمیایی بارانی شاری حەڵەبجە كردەوە.

بە پێی راپۆرتی كوردپا، رۆژی دووشەممە 25ی مانگی رەشەممە “هادی زیائەدینی” پەیكەرتاشی ناوداری خەڵكی شاری سنە، بۆ جارێكی دیكە لە شوێنی گالێری “سوورە پەردیس”ی سینما بەهمەنی شاری سنە، پشانگایەكی بۆ نمایش كردنی چەندین بەرهەمی خۆی بە بۆنەی كارەساتی شیمیایی بارانی شاری حەڵەبجە كردەوە.

لەم پیشانگایەدا 30 بەرهەمی هادی زیائەدینی لە ژێر ناوی چەمكی وەكوو حەڵەبجە، كۆبانێ، شەنگال، پۆرترەی ژنان و پیاوانی كورد و بە ماناگەلێكی مەزنی وەكوو لەخۆبردوویی، شەهید بوون، عەشق و خۆناسین كەوتووەتە بەر بینگی هۆگرانی بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندە.

دووهەمین پیشانگای بەرهەمەكانی هادی زیائەدینی لە 25ی مانگی رەشەممەی 93 دەستی پێكردووە و 4 مانگی خاكەلێوەی 94 كۆتایی پێ دەێت.

هادی زیائەدینی ساڵی 1335ی هەتاویی لە شاری سنە لەدایك بووە و لە ساڵی 56 چووە زانستگەی هونەرە جوانەكانی زانكۆی تاران. ناوبراو دامەزرێنەری ئاكادێمی هونەری نیگاركێشان، وێنەكێشان و پەیكەرتاشی لە كوردستانە.

ئەم پەیكەرتاشە كوردە، تا ئێستا پەیكەری دەیان كەسایەتی كوردی دروست كردووە و لە ماوەی ساڵانی رابردوو پاش 2 ساڵ توێژینەوەی زانستی، توانی دكتۆرای پلە یەكی هونەر وەربگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.