هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكێكی سیاسی لە شاری سنە دەستگیركرا

ناوەندە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە چالاكێكی سیاسی‌و مەدەنیی ئەو شارەیان دەستگیر كرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان و كورد، رۆژی 24 ی ڕەشەممە هێزەكانی حیفازەتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتیزامییەكانی شاری سنە هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی “موختار زارعی” چالاكی سیاسی‌و مەدەنیی ئەو شارە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

موختار زارعی بە حوكمی دادستانی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیر كراوە و حیفازەتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتیزامییەكانی شاری سنە ڕایگەیاندوە كە ناوبراو بەهۆی كۆمەڵە نووسینێكی لەسەر فەیسبووك دەستگیر و زیندانی كراوە.

موختار زارعی چەند ڕۆژ لەوەپێش بەبۆنەی ئازادكرانی كاتیی ‌و بە بارمتەی ڕێبوار كامرانی‌پوور، چالاكی خوێندكاریی كورد نوسیبووی، كە پێشوازیی چالاكانی خوێندكاری لە كامران لەبەر دەركی زیندان پێشوازی لە مێتۆدێكە بە ناوی بەرگری‌و خۆڕاگری كە‌ ساڵانێكە چالاكانی كورد گرتوویانە‌تە بەرو، بەرگری‌و خۆڕاگری تایبەتمەندیی بەرچاوو هەرە دیاری بزووتنەوەی كوردە.

شایانی باسە، دوای هاتنەسەر كاری دەوڵەتی روحانی‌و ئەو چاوەڕوانییەی لە دەوڵەتی ناوبراو بۆ كرانەوەی سیاسی دەكرا، لە كوردستان ڕەوتی دەسبەسەركردنی چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی‌و ئیعدامی زیندانیانی سیاسی هەروا بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.