بەرپسێكی ئەمنی باشووری كوردستان كوژرانی یەكێك لە بەرپرسە ناسراوەكانی داعش كە نازناوی “ئەبو خەتاب كوردی” یە پشتڕاستكردەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاندووە، كە نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە بۆردومانێكی فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر ناوچەكانی حەویجە، بەرپرسی ناسراوی كورد لەناو داعشدا “ئەبو خەتاب كوردی” كوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێ: كەسوكاری “خەتاب كوردی” كە دانیشتووی سلێمانین ویستوویانە پرسە بۆ خەتاب دابنێن، بەڵام ئاسایش رێگای نەداوە نەكوا خەڵك پەرچەكرداریان بەرامبەریان هەبێت”
ئەو بەرپرسەی داعش لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكانی تویتەری نزیک داعش هەڕەشەی لە باشووری كوردستان و بێ رێزیی بە هێمانی كورد دەكرد.