18ی دێسامبر، رۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌و بەپێی ئامارەكان ساڵی 2013ی زایینی زۆرترین ژمارەی كۆچبەران تۆمار كراوە.
به‌پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوە به‌رایه‌تی به‌شی ئابوری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، (232) ملیۆن كۆچبه‌ر له جیهاندا له ساڵی 2013 تۆماركراون، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته له‌سه‌دا 3.2 دانیشتوانی هه‌مو جیهان.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا نزیكه‌ی دو له‌سه‌ر سێی هه‌مو كۆچبه‌رانی جیهان له‌خۆ ده‌گرن، كه ده‌كاته زیاتر له 140 ملیۆن كۆچبه‌ر.
لەسەر ئاستی قوربانیانی کۆچبەرانیش، به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) زیاتر له حەوت هه‌زار كۆچبه‌ر له ده‌ریاكان پێش گه‌شتنیان به وڵاتانی وه‌رگر خنكاون، كه ئه‌وانیش زۆربه‌یان له‌پێش گه‌شتنیان به ئه‌وروپا و له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا له ئاوه‌كانی نزیك دورگه‌ی جاوا خنكاون.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …