لە ماوەی رۆژانی رابردوو 2 هاوڵاتیی كورد لە شاری كرماشان و كەسێكیش لە شاری سنە و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دران.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی رەشەمە لە مەیدانی ئازادیی كرماشان و گەڕەكی (جەعفەرئاوا)ی كرماشان حوكمی لەسێدارەدانی دوو كەس جێبەجێ كرا.
دادستانی گشتیی كرماشان راگەیاندووە، كە ئەو دوو كەسە بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی و فیلم هەڵگرتن لە كردەوەكەیان، لەسێدارە دراون و تا ئێستا شوناسیان ئاشكرا نەكراوە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە 7ی مانگی رەشەممە و لە زیندانیی ناوەندیی شاری سنە، هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری دیواندەرە بە ناوی “زاهید میرزایی” بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ، لە سێدارە درا.
شایانی باسە، لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو زیاتر لە 50 كەس لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی، لەسێدارە دراون و لەو رێژەیەش لانیكەم 10 كەسیان كورد بوون و تا ئێستاش چارەنووسی 5 زیندانیی سیاسی كوری و زیندانیەكی سیاسی ئازەریی مەحكوم بە ئێعدام كە 8 رۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمەكەیان گواسترانەوە بۆ ژووری تاكەكەسی، نادیارە.