هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گواستنەوەی زیندانییەكی سیاسیی كورد بۆ زیندانی بەندەرعەباس

زیندانییەكی سیاسیی كورد لە بەندیخانەی مینابەوە بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباس گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی كەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، “محەمەد حوسێن ڕەزایی” (خۆسرۆ) كە زیاتر لە 3 ساڵە زیندانی كراوە، بەهۆی لێدان‌و ئەشكەنجەی زۆر شانی شكاوەو پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، بەڵام لەو ماوەیەدا بەردەوام داواكاریی چارەسەریی پزیشكی ناوبراو، لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە پشتگوێ خراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەهۆی قوڵبوونەوەی برین‌و نەخۆشییەكەی “محەمەد حوسێن ڕەزایی” بەرپرسانی زیندان ناوبراویان بە مەبەستی چارەسەر بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباس گواستۆتەوە.

“محەمەد حوسێن ڕەزایی” كاتی دەستگیركرانی لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێكراو بە توندی بریندار بوو، بەڵام نە لە گرتنگەی سپای پاسداران‌و نە لە زیندان چارەسەری پزیشكی بۆ نەكراو تەنانەت لەكاتی لێكۆڵینەوە لە گرتنگەی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەهۆی هەڵواسین بە دەست بەسراوی شانەكانی شكان‌و بەو هۆیەش پێویستی بە نەشتەرگەریی بەپەلە هەیە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، “محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ “فەخرەدین فەرەجی”، چەنگیز قەدەم خێری و ئەیوب ئەسەدی” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە “كۆمەڵە” دەستگیر كران.

محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، فەخرە فەرەجی خەڵكی ئاوایی “لەنجاوا” سەر بە شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.