هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوردپوورەكان خەڵاتی “رەها”یان پێ بەخشرا

رێكخراوی سوودویند كە رێكخراوێكی بەرگریكاری مافەكانی مرۆڤە، خەڵاتی “رەها”ی پێشكەش بە دوو رۆژنامەنووسی بەندكراوی كورد كرد.

ئەم خەڵاتە بە مەبەستی رێزگرتن لەو كەسانەی كە لە بواری بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤدا لە چوارچێوەی ئێراندا چالاكیان نواندوە لە لایەن رێكخراوی سوودویندەوە پێشكەش دەكرێ و ئەمجارەیان خەسرەو و مەسعوود كوردپوور، دوو رۆژنامەنووسی بەندكراوی كورد بە شایانی بردنەوەی ئەو خەڵاتە زانران.

ئەم دوو برا بەند كراوە، خەسرەو و مەسعوود كوردپوور سەرنووسەر و هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی موكریانن و كارو چالاكییەكانی ئەم هەواڵنێرییە زۆرتر لە بواری بڵاوكردنەوەی راپۆرتگەلێك لە سەر دۆخی چالاكانی مەدەنی، بەندكراوانی سیاسی و هەروەها پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە.

ئەو دوو برا ڕۆژنامەنووسە كوردە لە ڕۆژەكانی ١٧ی رەشەمە و ١٩ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری مەهاباد قۆڵبەست كران‌و لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، دادگای شۆڕشی ئیسلامی، تۆمەتەكانیكۆبوونەوە و رێككەوتن لە گەڵ لایەنی دەرەكی بۆ ئەنجامی تاوان لە دژی ئاسایشی وڵات و هەروەها چالاكی پڕوپاگەندە و بڵاوكردنەوەی شتی دوور لە راستی بۆ هاندانی رای گشتیی خستە پاڵ مەسعوود كوردپوور و ناوبراوی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندكران سزا دا.، هەمان دادگا بە هۆی تۆمەتگەلێكی ناڕەوای وەك (كۆبوونەوەو رێككەوتن لەگەڵ لایەنی دەرەكی ) تەبانی( بڕیاری ٥ ساڵ بەندكران و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی شاری تەورێزی بە سەر خەسرەو كوردپووردا سەپاندوە. دادگای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی هەروەها بەوەش نەوەستاوەو بە تۆمەتی چالاكی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی وڵات، سزای  ساڵێك بەندكران و ٢ ساڵ نیشتەجێبوونی زۆرەملی لە شاری كرمانی بە سەر خەسرەو كوردپووردا سەپاندوە.

ئەم گرووپەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە سەر بەندكرانە بێ بنەماكان، لە بڕیارەكەیدا پێداگری كردوە كە دادگاییكردنی برایانی كوردپوور وەكی لە لایەن گرووپەكەوە چاوەدێری كراوە لە چەند بارێكەوە رەخنەی لە سەرە و هەڵەی تێدا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.