هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

تێكچوونی ژینگەی شاری كارزان لە بەر كەمتەرخەمی شیركەتە كانزاییەكان

بە هۆی چالاكی بێ سەرەوبەرە و نادروستی ئەو كەزانەی لە كانزاكان كاردەكەن و هەروەها شیركەتە كانزاییەكان لە شاری كارزان سەر بە پارێزگای ئیلام، ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی مەترسیی لەنێوچوون بوونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، بەرزبوونەوەی ئاستی كەڵك وەرگرتن لە بەردی بیناسازیی، جوانكاریی و شن و ماسە لە كانزاكانی دەوروبەری شاری كارزان سەر بە ئیلام، بە بێ لەبەرچاو گرتنی بنەماكانی كەڵك وەرگرتن، بە وتەی چالاكێكی ژینگە پارێز، ئەمڕۆكە كارزان تەنیا بە كەلاوەیەكی وێڕان كراو دەناسرێتەوە.

ئێستاكە 55 ناوچەی سەر بە شاری كارزان لەگەڵ چالاكیی بەربڵاویی كانزاكانن بەرەوڕوون و لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو پتر لە 300 داواكاریی بە مەبەستی كەڵك وەرگرتن لە كانزاكانی ئەو ناوچەیە، رادەستی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی كارزان كراوە.

“مەحمود رافعی” یەكێك لە ژینگەپارێزانی ئەو شارە، ئاماژەی داوەتە بەربڵاویی ئاستی كاولكاریی بە هۆی چالاكیی بێ سەرەوبەرەی شیركەتە كانزاییەكان و وتوویەتی: كاولكردنی لێرەوار و زەوی كشت و كاڵییەكان، لە نێو چوونی دۆخی ژینگە بۆ دانیشتووانی ناوچەكە و كەوتنە مەترسی ژیانی جانەوەر و گیاكان و سەدان بابەتی دیكە، كە لە سەر كەرتی كشت و كاڵ و ئاژەڵداریی ناوچەكە ئاسەواری خراپ بەجێ دەهێڵێ، لە ئاكامەكانی چالاكیی بێ سەروبەرەی ئەو كانزایانەیە.

ناوبراو چالاكیی شیركەت و كانزاكان بە “كەمترین كاریگەریی” لە سەر ژیان و بژیوی خەڵكی ناوچەكە هەڵدەسەنگێنێت.

هەروەها یەكێك لە هاوڵاتییانی دانیشتووی كارزان هاوڕێ لەگەڵ چالاكانی ژینگەپارێز دەڵێ، كەڵك وەرگرتنی بێ سەرەوبەرەی كانزاكانی ناوچەكە كێشەیەكی جیددیە و دەشڵێ: مەوادی ئاهەكی و خوێ بە هۆی بڕینەوەی بەردی كانزاكان، دەچێتە نێو ئاوی ئەو شارە و ئەمەش تەندروستی هاوڵاتییان دەخاتە مەترسیەوە.

تەقینەوەكان بە هۆی دەرهێنانی 3 هەزار تۆن بەر، هەرای بۆڵدێزر و لۆدر و هاتوچۆی 50 كامیۆن لە رۆژدا و هەروەها تۆز و خۆڵ بە هۆی كاولكارییەكان، كێشەی هەناسەی بۆ دانشتووانی ئاواییەكانی دەروبەر دروست كردووە و ژیانیانی بەرەوڕووی مەترسی جیددی كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.