ئەمرۆ سێشەممە لەدانیشتنێكی تایبەتی دادگا لەشاری هەولێر دوو كەس لە گیراوەكانی رۆژهەڵات ئازاد كران‌و شەشەكەی دیكەش بە پێی مادەیەكی دیكەی یاسای سزادانی عێراقی زیندانی كرانەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە گیراوەكان بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی تایبەتی ئەمرۆی دادگا دوو كەس لە گیراوەكان بەناوی فازڵ محەمەدی‌و عەلی ئیسماعیل نژاد بە پێی مادەی 3ی خۆپیشاندان ئازاد كران.
سەرچاوەكە وتیشی: بەڵام شەش كەسەكەی دیكە لەلایەن دادوەرەوە بە مادەی 222ی لەیاسای سزادانی عێراقی مەحكوم كران‌و رەوانەی زیندان كرانەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد بەو زیندانیانەیان راگەیاندوە ئەوانیش رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئازاد دەكرێن.
هاوكات ئەمرۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی هه‌شت چالاكوانه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌رێوه‌چوو .
عه‌لی مه‌حمود یه‌كێك له‌به‌شداربوانی گردبوونه‌وه‌كه به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاند: دووه‌م جاره دێینه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌شت چالاكوانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئازاد بكرێن كه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه ده‌ستگیر كراون.
وتیشی: هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیمزای 110 پارێزه‌ر ده‌ده‌ینه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و پارێزه‌رانه پێیانوایه ده‌ستگیر كردنی ئه‌و هه‌شت چالاكوانه نایاسایه، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی یاسای خۆپشاندان پێویست بوو دوای 10 رۆژ ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكرێن، به‌ڵام نزیكه‌ی دوو مانگه زیندانی كراون.
هه‌شت چالاكوانه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەناوەكانی مستەفا شێخە، رامان پیرۆتی، چیا مەلاک، پیشەوا عەلی پوور، عەلی ئیسماعیل نژاد، محەمەد فەرهاد زادە، ئامانجی سەڵەواتی‌و فازڵ محەمەدی، لە دوای به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری هه‌ولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران‌و رەوانەی گرتووخانە كران.