دوابەدوای مانگرتنی كرێكارانی شیركەتی پەیمانكاری “ئەستیم” لە “پێترۆشیمی ئیلام”، بەشێك لە حەقدەستە دواخراوەكانییان پێ درا.
بە پێی راپۆرتی “یەكیەتی ئازادی كرێكارانی ئێران” رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی رێبەندان، خاوەنكاری ئەو كارخانەیە بە بینینی خۆڕاگری كرێكاران بۆ درێژەی كۆبوونەوە، حەقدەستی مانگی خەزەڵوەری ئەو كرێكارانەی پێدان و بەڵێنیشی داوە باقی خزمەتگوزارییە دەواخراوەكانیشیان پێ بدات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە كە كرێكارانی شیركەتی پەیمانكاری ئەستیم لە كارخانەی پێترۆشیمی ئیلام، لە رۆژی سێشەممە ٢٨ی مانگی رێبەندانەوە لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستەكانیان، مانیان گرتبوو.