هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

شەش بەندكراوی سیاسی كورد بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانەوە‌و ئەگەری لەسێدارەدانیان هەیە

بەرپرسانی زیندانی ورمێ شەش بەندكراوی سیاسی كورد بۆ شوێنێكی نادیار دەگوازنەوە‌و مەترسی ئەوە دەكرێت بەندكراوە سیاسیانە لەسێدارە بدرێن.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، رۆژی سێشەممەی رابردوو هەریەك لە زیندانیانی سیاسی كورد: سامان نەسیم، ئیبراهیم عیساپور، سیروان نەژاوی، عەلی فەشاری، رزگار ئەفشاری‌و یونس ئاقائیان كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، لەلایەن بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.

سەرچاوەیەك لەزیندانی ورمێیوە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ئەو بەندكراوانە نیە‌و تەنها بە وەلی ئەفشاری برای هەردوو بەندكراوی كورد عەلی‌و رزگاری ئەفشاری وتراوە كە هەر دوكیان بۆ زیندانی تەورێز گواستراونەتەوە.

سامان نەسیم خەڵكی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پژاك بە بڕیاری (قەساس) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، هەروەها هەریەك لە ئیبراهیم عیساپور، خەڵكی سەردەشت بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك، سیروان نەژاوی خەڵكی سەردەشت بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك، عەلی‌و رزگار ئەفشاری خەڵكی مەهاباد‌و بە تۆمەتی پەیوەندی بە كۆمەڵە‌و یونس ئاقائیان سەر بە توێژی عەلوڵاییەكان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.

پاش مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ كە ماوەی زیاتر لەیەك مانگی خایاند‌و بەرپرسانی رژیم ناچار بوون وەڵامی داواكارییەكانی زیندانیانی سیاسی بدەنەوە، بەوتەی چاودێرێكی مافی مرۆڤ رژیم ئێران چاوەڕوانی دەرفەتێك بوو پاش هێوربوونەوەی شەپۆلی ناڕەزاییەكان‌و پشتگیری لە زیندانیانی مانگرتوو تۆڵە لەزیندانیانی سیاسی بكاتەوە.
ئەو چاودێرەی مافی مرۆڤ بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند پێدەچێت دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە زیندانیانی سیاسی سزای لەسێدارەدانی ژمارەیەك لە بەندكراوانی سیاسی جێبەجێ بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.