هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد پاش 4 ساڵ مەرەخەسی پێدرا

زیندانیەكی سیاسی كورد كە ماوەی نزیك بە 4 ساڵە لە زیندانی شاری تەبەس راگیراوە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەكی كاتیی و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی مەرەخەسی پێدرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، فەخرەدین فەرەجی (فەردین) خەڵكی شاری مەریوان، كە بە ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس مەحكوم كراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشی “دیسكی كەمەر”، بۆ ماوەیەكی دیاریكراو مەرەخەسی پێدراوە.

“فەخرەدین فەرەجی” زیندانیی سیاسیی كوردی خەڵكی “لەنجاوا”ی شاری مەریوان، بە دانانی ٢٢٠ ملوێن تمەن بارمتە، بۆ ماوەی دوو هەفەتە مەرخەسیی وەرگرت.

ئەو پێشتریش، كە لە زیندانی شاری تەبەس تووشی نەخۆشی هاتبوو، لە جیاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە، رەوانەی قەرەنتینەی نێو زیندان كرابوو .

شایانی باسە، “فەخرەدین فەرەجی” ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ “محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، چەنگیز قەدەم خێری و ئەیوب ئەسەدی” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە “كۆمەڵە” دەستگیر كران.

فەخرە فەرەجی خەڵكی ئاوایی “لەنجاوا” سەر بە شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.