یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران 12 ئەندامی ئەرتشی عێراقی لەسێدارەدا

پاش ئەوەیكە قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس، بە مەبەستی چاودێریی بەسەر عەمەڵیاتەكان بەرەو شاری دەرعای سوریە چوو بوو، 12 كەسی نیزامیی ئەرتشی سوریەی ئێعدام كردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی ئەلعەرەبیە، پاش ئەوەیكە مەئموریەتی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس سەبارەت بە چاودێریی لەسەر عەمەلیاتی نیزامیی لە سوریە رووی لەو وڵاتە كرد، 12 كەس لە هێزەكانی ئەرتشی سوریەی بە تاوانی خەیانەتی نیزامی و پەیوەندیی لەگەڵ نەیاران، ئێعدام كران.

یەكێكی تر لە بەدواهاتەكانی مەئموریەتی قاسم سلێمانی بۆ چاودێریی بەسەر عەمەلیاتی نیزامیی لە دەرعا، لابردنی فەرماندەی عەمەلیاتی ئەرتشی سووریە لە ناوچەی باشوور بوو.

بە پێی ئەو راپۆرتە، فەرماندەی عەمەلیاتی ئەرتشی سووریە لە ناوچەی باشووری سوریەیش بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ نەیاران، لە شوێنەكەی خۆی وەلانراوە.

هەروەها راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەرتشی سوریە و چەكدارەكانی حیزبوڵڵای لوبنان بە هاوكاریی هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، هێرشێكی بەربڵاویان لە دژی نەیاران لە ناوچە سنوورییەكان لە نزیك ئۆردۆن و ئیسرائیل دەستپێكردووە.

ئێران لە درێژەی پاراستنی سوریە كە بایەخێكی ئێستراتیژیكی بۆ تاران هەیە، لە ماوەی ساڵانی دواییدا بە شێوەیەكی هەمە لایەنە لە حكومەتی بەشار ئەسەد پشتیوانی كردووە و كاربەدەستانی تاران چەندین جار سوریەیان وەكوو هێڵی سووری ئێران ناولێبردووە.

هێزەكانی سپا و بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی گرووپگەلێكی وەكوو “گوردانی فاتمیون” و یا لە ژێر ناوی “بەرگری لە هەرێمی حەزرەتی مەعسومە” بە مەبەستی بەرگری لە حكومەتی بەشار ئەسەد لە سوریە ئامادە دەبن و لە تەنیشت هێزەكانی دەوڵەتی سوریە دەست دەكەن بە كوشتاری خەڵكی مەدەنی و سەركوتی نەیاران.

كۆماری ئیسلامی جگە لە ناردنی هێزەكانی سپای پاسداران بەرەو سوریە و هەروەها بەسیج كردنی كەسەكانی بۆ هاوكاریی لەگەڵ هێزەكانی بەشار ئەسە، لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی سوریە، هەڵگری هەزینەوە و تێچووی زۆر بووەتەوە.

كارناسانی نیزامی لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە چالاكی و بەشداریی چەكدارانەی ئێران لە شەڕی ناوخۆیی سوریە، كە لە ساڵی 2011ی زاینییەوە دەستی پێ كردووە، ئێرانی بەرەوڕووی 9 تا 15 میلیارد دۆلار هەزینە كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.