شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

110 پارێزەر داوای ئازادكردنی گیراوە رۆژهەڵاتیەكان دەكەن

110 پارێزەر لە هەرێمی كوردستان بە نووسینی نامەیەك داوای ئازادكردنی 8 گیراوی رۆژهەڵاتی دەكەن كە زیاتر لە یەكمانگە لە زیندانی محەتەی شاری هەولێر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەسبەسەركراوان.

ئەم پارێزەرانە لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم‌و پەرلەمان‌و ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەیان بەوەداوە ئەو هەشت گیراوەی رۆژڵاتە بە بێ هیچ بەڵگەیەك دەسبەسەركراوان لە كاتێكدا هیچكام لەو كەسانە لە شوێنی رووداوەكەدا نەبوون‌و تەنانەت ئەو كامێرانەی كە وێنەیان لە هێرشی چەند كەسێك بۆ سەر كونسولگەری كۆماری ئیسلامی لە هەولێر هەڵگرتووە، هیچكام لەو گیراوانەی تێدا نابینرێت. لە نامەكە باس لەو كراوە كە جێی سەرسووڕمانە كە خودی مادەی 10ی یاسای خۆپیشاندانی ژمارە 11ی ساڵی 2010 كە سزای بەندكردنی تێدا دیاریكراوە نابێ دەسبەسەركردنەكە لە مانگێك تێپەڕ بێت، بەڵام ئەو هەشت چالاكە مەدەنیەی رۆژهەڵات لە 08_11_2013وە دەسبەسەرو بەم پێیە زیاتر لە مانگێكە چارەنووسیان نادیارە.

هاوكات نامەی ئەو 110 پارێزەرە ئاراستەی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق‌و سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن‌و حیزب‌و رێكخراوە سیاسی‌و مەدەنیەكانی كوردستان كراوە. لە كۆتاییدا راگەیەندراوە كە ئێمە وەك كۆمەڵێك لە پارێزەرانی كوردستان داواكاری ئەوەین ئەو 8 چالاكە مەدەنیەی رۆژهەڵات دەسبەجێ‌و بە بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ئازاد بكرێن، یان لانیكەم رێگە بدەن بە كەفالەت لە زیندان بێنە دەرەوە تا ئەو كاتەی بێتاوانیان دەسەلمێندرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.