7 هاوڵاتیی كوردی خەڵكی باكووری كوردستان، كە لە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕیندا دەستگیكرابوون، بە تاوانی “فڕێ دانی بەرد بۆ پۆلیس، رێكخستنی كۆبوونەوە و ئەندامیەت لە گرووپە نەیارەكانی حكومەتی توركیە” بەگشتی بە 100 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوكم دران.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دادگای تاوانەكانی بتلیس، لە كۆبوونەوەیەكدا بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی 7 هاوڵاتیی كوردی باكووری كوردستان، ئەو كەسانەی بە تاوانی “فڕێدانی بەرد” بۆ پۆلیسی توركیە تاوانبار كردووە و بەو بۆنەوە ئەو كەسانە بەگشتی بە 100 ساڵ و 6 مانگی زیندانی حوكم دران.
لە شاری “تاتوان” لە پارێزگای بتلیسی وڵاتی توركیە، بە بۆنەی ساڵیادی دەستگیركردنی “عەبدوڵڵا ئۆجەلان” سەرۆكی بەندكراوی “پەكەكە” لە رێكەوتی 26ی رێبەندانی ساڵی 1377ی هەتاویی، خۆپیشاندانێك سازدرا و لە ئاكامی هێرشی پۆلیسی توركیە بۆ سەر ئەو خۆپیشاندانە، 7 هاوڵاتیی دەستگیر كران كە لە ئاكامدا زیاتر لە 100 ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە.