“محەمەد رەزا حوسەینی موقەدەم” یاریدەدەری دەزگای ئیتلاعاتی فەیلەقی (نەسر) لە شەڕێك لەگەڵ داعشدا لە سامەرا كوژرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حكومەتیی ئەبنا، “محەمەد رەزا حوسەینی موقەدەم” پێشتر لەشەڕێ عێراق و ئێراندا كەم ئەندام بووەو لە چەند رۆژی رابردووشدا كوژراوەو لەسەر وەسیەتی خۆی لە نەجەف نێژراوە.
حوسەینی چوارەم بەرپرسی ئەمنی و سەربازی ئێرانە كە لە عێراق دەكوژرێت، دوای هەریەك لە “پسپۆری تەقەمەنی حسێن شاكری و حەمید تەقەوی مەهدی نوروزی و فرۆكەوان علمداری مورجانی و كەمال شیرخانی”.
جێگای باسە، لە دەسپێكی شەڕ لە سوریە و عێراق بە دەیان چەكداری سەر بە كۆماری ئیسلامی كوژراون و باس لەوەش دەكرێ، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیی ئەفغانی بە وەرگرتنی مانگێ هەزار دۆلار لە كۆماری ئیسلامی ئێران، بە دژی نەیارانی بەشار ئەسەد و دەوڵەتی عێراق شەڕ دەكەن.