هەفتەنامەیەكی ئاڵمانی بە پشتبەستن بە زانیاریی ناوەندە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە، باس لە پەیوەستبوونی نزیكەی 100 ژنی ئەڵمانی بە ریزی چەكدارانی داعش لە عێراق و سوریە دەكات.
بەپێی راپۆرتێكی هەفتەنامەی “شپیگل”ی ئاڵمانی، لەو وڵاتە نەك تەنیا پیاوان بەڵكو ژنانیش چوونە ناو ریزی چەكدارانی داعشو تا ئێستا نزیكەی 100 ژن چوونیان بۆ ناو داعش پشتڕاستكراوەتەوە.
هەفتەنامەی شپیگل دەنوسێت كە زۆرێك لەو ژنانە لەگەڵ هاوسەرەكانیان رۆیشتوونو ژمارەیەكی دیكەشیان بە تەنیا چوونەتە ناو داعش.
بەپێی دوایین زانیاریەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان تا ئێستا نزیكەی 600 كەس لەو وڵاتە بە گروپە تیرۆریستییەكانی وەك داعش پەیوەست بوون.
شایانی باسە، تا ئێستا پتر لە 15 هەزار كەس لە وڵاتانی جیاجیای جیهان و بەتایبەت لە وڵاتانی ئوروپاییەوە بە داعش پەیوەست بوون و لە بەشە جیاجیاكانی كوردستانیش پتر لە 600 كەس رۆیشتوونەتە نێو داعش و تا ئێستا 160 كەسیان كوژراون.