هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی بەلووچ لەسێدارە درا

زیندانییەكی سیاسیی بەلووچ دوای راگواستن لە زیندانی چابەهارەوە بۆ زیندانی زاهیدان و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، لە سێدارە درا.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٥ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، حوكمی ئیعدامی “جیهەند ریگی” زیندانی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی ناوەندی زاهیدان بەڕێوە چوو.

جیهەند ریگی رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٤ی رێبەندان لە زیندانی چابەهار كە ماوەی دوورخرانەوەكەی لەوێ تێپەڕ دەكرد؛ بۆ ژووری تاكەكەسی بەندی دابڕگە (قرنگینە)ی زیندانی زاهیدان راگوێزرابوو.

بەپێی ئەو راپۆرتە لە كات و شوێنی بەڕێوەچوونی حووكمی ئەو زیندانییە سیاسییە بەلووچە، مەرزیە دادستانی زاهیدان، مەگولی سەرۆكی لقی یەكی دادگای زاهیدان لەوێ ئامادە ببوون.

جیهەند ریگی، چوار ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران دەستبەسەر كرابوو و پاشان لەلایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی زاهیدان بە ١٠ ساڵ زیندان و ئیعدام مەحكووم كرابوو.

ماڵپەڕی “چالاكانی مافی مرۆڤ و دێموكراسی” بڵاوی كردووەتەوە كە لێكۆڵەرانی وەزارەتی ئیتلاعات مەرجی ئازادكردنی جیهەند ریگی هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات و تێرۆری چالاكانی بەلووچ لەلایەن خزمەكانیەوە راگەیاندبوو و چەندین جار خۆی و بنەماڵەی ناوبراویان خستبووە ژێر ئازار و ئەزیەت كە لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات هاوكارتی بكەن و كاری تێرۆر بكەن”.
لە ساڵی 2014ی زایینی لانیكەم 90 پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە لایەن هێز و دامەزراوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەە لە ناوچەی بەلووچستان تۆمار كراوە.


لەو ماوەیەشدا 53 هاوڵاتیی بەلوچ لە زیندانەكانی ئێران ئێعدام كراون و 37 كەسی دیكەش بە بڕیاری دامەزراە ئەمنیەتی و قەزاییەكان دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.