هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دوایین ئاماری گیانبەختكردووانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بڵاو كرایەوە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی باشووری كوردستان رایگەیاند، كە هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕیشدا پەیڕەوی مافەكانی مرۆڤ دەكەن و ئاماژەی بە ژمارەی گیانبەختكردووانی پێشمەرگە كرد و وتی، “تاوەكو ئێستا 999 پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش گیانیان بەخت كردووە”.

“جەبار یاوەر” ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی باشووری كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە بڵاوكردنەوەی هەواڵە بینراوەكان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، “دەبێتە هۆی ناردنی زانیاریی بێ بەرامبەر بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان”.

جەبار یاوەر لەبارەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە تێیدا چەند چەكدارێك سووكایەتی بە تەرمی چەكدارانی داعش دەكەن، رایگەیاند، كە وەزارەتی پێشمەرگە لێكۆڵینەوە لەو گرتەیە دەكات و ئەم كارە، “دەربڕی رەوشتی پێشمەرگە نییە”.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی باشووری كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەو كاتەوەی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هێرشیان كردووەتە سەر عێراق و باشووری كوردستان، واتە لە رۆەكانی ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە تاوەكو ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی رێبەندانی 1393ی هەتاویی واتە لە ماوەی 7 مانگدا 999 پێشمەرگە گیانیان بەخت كردووە و 4596 پێشمەرگەش لەو شەڕانەدا برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.