هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گواستنەوەی زیندانیەكی سیاسی مەحكوم بە ئێعدامی كورد بۆ شوێنێكی نادیار

زیندانیەكی سیاسی مەحكوم بە ئێعدامی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە ناكاو گواسترایەوە بۆ شوێنێكی نادیار.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، “عەلی ئەحمەد سولەیمان” زیندانی سیاسی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) كە خەڵكی باشووری كوردستان و لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە ئێعدام مەحكوم كراوە و حوكمەكەشی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند كراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی مانگی رێبەندان، لە ناكاو بەرەو شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

ئەو زیندانیە سیاسیە كە پێشتر لە سالۆنی 12 (بەندی زیندانیانی سیاسی) لە زیندانی شاری ورمێ راگیرابوو، بە تۆمەتی كوشتنی 2 ئەندامی سپای پاسداران لە عەمەلیاتێكی چەكدارانەدا تۆمەتبار كراوە.

پێشتریش یەكێك لە لە كەسە نزیكەكانی رایگەیاندبوو، كە قازیی دۆسیەكەی ناوبراو بە داواكاریی سپای پاسدارانی شاری ورمێ، بە بێ بەڵگەیەك سەبارەت بە بەشداریی ئەو زیندانیە لە عەمەلیاتێك كە ببێتە هۆی كوژرانی 2 ئەندایم سپای پاسداران، ناوبراوی بە ئێعدام مەحكوم كردووە.

عەلی ئەحمەد سولەیمان لە رەوتی دادگایی كردنەكەیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوو و بە هۆی ئەوەیكە خەڵكی باشووری كوردستان بوو، هیچ پارێزەرێكی ئێرانی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەكەی نەكردووە.

عەلی ئەحمەد سولەیمان مانگی رێبەندانی ساڵی 1391ی هەتاویی بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ ئەحمەد شەهید و راگەیاندنە بیانیەكان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی، بە یەك ساڵی دیكە زیندان حوكم درابوو.

گواستنەوەی ئەو زیندانیە سیاسی بۆ ژووری تاكەكەسی بووتە هۆی نیگەرانی كەسە نزیكەكان و هاوبەندیەكانی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.