بە پێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، رێژەی بەشداریی ژنان لە بازاڕەكانی كار بە ئاستێكی زۆر كەمە و ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە لە زۆربەی پارێزگاكان پتر لە 50% لە ژنانی لاو بێكارن و لە پارێزگای ئیسلامی ئەو رێژەیە 87.7% بەراوەرد كراوە.
بە پێی راپۆرتەكان سەبارەت بە ئاكامی هێزی كار لە هاوینی ساڵی 1393ی هەتاویی رێژەی ژنانی بێكاری 15 تا 24 ساڵ لە شارەكانی ئێران و لە 24 پارێزگادا پتر لە 50% بووە.
هەروەها ژنانی لاو لە 11 پارێزگای ئێران پتر لە 60%یان بێكارن، پتر لە 70% لە ژنانی 8 پارێزگا و زیاتر لە 80% لە ژنانی 3 پارێزگای ئێرانیش بێكارن.
نوێترین ئامارەكانی ناوەندی ئاماری ئێران سەبارەت بە هاوینی ساڵی 93 باس لەوە دەكات، كە ئاستی بێكاریی لاوان 21.9% و پتر لە 2 ئەوەندەی بێكاریی لە ئاستی ئەو وڵاتەدا 10.5% بێكارن و بێكاری ژنانی لاویش 42.8% لە نرخی بێكاریی ئێران بە خۆیەوە تەرخان كردووە.
بێكاریی ژنانی لاو لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو ژنان و كچان زۆرتر لە پیاوان بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن روویان لە زانكۆكان كردووە و 60% لە زانكۆكان كچان پێكی دەهێنن.
رێژەی ئەو ژنانەش كە لە ماڵەوە كار دەكەن لە ساڵی 85 پتر لە 15 میلیۆن كەس بەراوەرد كراوە و لە ساڵی 90 ئەو رێژەیە گەیشتووەتە 18 میلیۆن و 954 هەزار كەس و بەرز بوونەەی 3 میلیۆن كەسی بە رێژەی ژنانی ناچالاك لە ئێراندا، باس لە قەیرانی كار لەو كۆمەڵگایە دەكات.