ئه‌مڕۆ هه‌واڵنێرییه‌کان کشانه‌وه‌ی تیمی ڕاوێژکاری پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامی‌یان له ڤیه‌نه‌وه ڕاگه‌یاند. له حاڵێکدا ڕێکه‌وتنی یه‌که‌م ژنێڤ له نێوان کۆماری ئیسلامی‌و گروپی 5+1 ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له ئاستی میدیاکاندا دروست کرد، به‌ڵام دوێنێ‌و پاش ڕاگه‌یاندنی درێژه‌دان به گه‌مارۆکانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن گه‌ری کوئینلان باڵوێزی ئوسترالیا‌و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی گه‌مارۆی ئێران، تیمی ئێران بڕیاریدا وتووێژه‌کان ڕابگرێت‌و گه‌ڕایه‌وه تاران.
دوایین دانیشتنی تیمی ئێرانی‌و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و تا دوێنێ پێنجشه‌مه به سه‌رۆکایه‌تیی ‘حه‌مید به‌عیدی نژاد’ به‌رپرسی سیاسی‌و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی درێژه‌ی بووه.
له لایه‌کی تره‌وه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلس سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆو له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی حزبی ‘موئته‌لفه’ ڕایگه‌یاندووه: ‘ئامریکا لابدات له ڕێکه‌وتنی، با بزانێ چی ئه‌که‌ین!’ لاریجانی باسی له ترسی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌هێزتربوونی کۆماری ئیسلامی کرد‌و ڕایگه‌یاند به‌رگرتن به به‌هێزبوونی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نیشانه‌ی ترسی ئه‌وانه له زاڵبوونی کاریگه‌ریی ئێران له جیهاندا.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له هێزی موشه‌کیی کۆماری ئیسلامی کرد له ناوچه‌که‌و وه‌ک هێزێکی بێ ڕکابه‌ر ناوی لێبرد که تاکه هێزێکی ڕاسته‌قینه‌یه توانایی ڕوبه‌ڕوی ڕۆژاواییه‌کان ببێته‌وه له‌م ناوچه‌یه‌و ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک دژ به هێزه گه‌وره‌کان هێنایه ئاراوه له ئه‌گه‌ری ڕێگرتن به ده‌سه‌ڵاتداریی کۆماری ئیسلامی له بواری هێزی ناوکیدا.
هاوکات ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانیش ڕایگه‌یاندووه که ئێران مووشه‌که‌کانی له شوێنێکی نادیاردا حه‌شار داوه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه. محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری به‌رپرسی سپا ئه‌مڕۆ له ‘کۆنگره‌ی کوژراوانی جه‌هادی زانستی’ که بۆ ئه‌و کوژراوانه ده‌گیرێت که له رێگه‌ی به‌هێزکردنی بواری ناوکیی کۆماری ئیسلامی کار ده‌که‌ن، ڕایگه‌یاند: زانیاریی نه‌یاره‌کان له شوێنی مووشه‌که‌کانمان ته‌واو نییه.
هه‌ڕ‌ه‌شه‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی وتووێژ له گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌تۆمی له کاتێکدایه که بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ینیش درێژه‌ی بێت. ئه‌م ده‌رکه‌وته‌یه‌ی دانیشتنه‌کان دوای ماوه‌یه‌کی که‌م به سه‌ر ڕێکه‌وتنی ژنێڤ تێپه‌ڕده‌بێت که تێیدا وڵاتانی گروپ 5+1 له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی گه‌یشتبوونه ڕێکه‌وتن له سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامی.
وێنه: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشووی تیمی ئێران له ڕێکه‌وتنی یه‌که‌می ژنێڤ.