یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

بانگهێشت و هەڕەشە كردن لە 30 هاوڵاتیی خەڵكی سنە

پاش ئەوەیكە بە هەزاران كەس لە خەڵكی شاری سنە بە بۆنەی ئازادكرانی شاری كۆبانێ لە چنگی داعش دەستیان دایە دەربڕینی شایی و سەما، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو شارە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و ئینتزامییەكان كراون.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتوون، پاش ئەوەیكە بە هەزاران كەس لە خەڵكی شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی ئازدكرانی شاری كۆبانێ لە چنگی چەكدارانی گرووپی ئیسلامی داعش دەستیان دایە دەربڕینی شایی و هەڵپەڕكێ، لانیكەم 30 هاوڵاتیی خەڵكی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكانەوە بانگهێشت كراون.

پەیامنێری “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات: لانیكەم 30 كەس لەو شۆفیرانەی كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە مەبەستی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لە سەركەوتنی خەڵكی كۆبانێ لە سەر چەكدارەكان داعش لە مەیدانی گازی شاری سنە كۆببوونەوە، بانگهێشتی كەڵانتەری 12ی فەروەردین كراون.
ئەو كەسانە پاش ئەوەیكە ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانیان لە لایەن هێزە حكومەتیەكانەوە یادداشت كرابوو، بانگهێشت و بەڵێنیان لێ وەرگیراوە.

دەوترێ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكانەوە بەڵێننامەیەك بەو هاوڵاتییانە واژۆ كراوە، كە چیتر لە هیچ بۆنە و كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی یان شایی دەربڕیندا بەشداریی نەكەن.

شۆناسی ئەو هاوڵاتییانە ئاشكرا نەكراوە و تەنیا ناوی یەكێكیان “راشد” راگەیەندراوە كە بە “راشد باوەرێزی” ناوبانگی هەیە.

ئەو راپۆرت و هەواڵانەی لەم رۆژانەی دواییدا بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتوون: لەوە دەدوێن، كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو پاش ئازادكرانی شاری كۆبانێ لە لایەن خەڵكی قارەمانی ئەو شارە و هەروەها لە ژێر گوشاری كەشی ئەمنیەتی توندوتۆڵی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی، لە هەموو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایی و سەما بەڕێوەچوو و هاوڵاتییان لە نێوان یەكتردا شیرینیان بڵاو دەكردەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.