هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكێكی كرێكاریی كورد لە زیندان ئازاد كرا

چالاكێكی كرێكاریی كورد و ئەندامی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی گەیاندن بە مەبەستی پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان لە زیندان ئازاد كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” چالاكێكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سنە بە ناوی “فەردین میرەكی” كە ماوەی 2 مانگە لە زیندانی شاری سنە دەستگیر و لە ژێر گوشار لێپرسینەوەدایە، رۆژی پێنجشەممە 2ی مانگی رێبەندان بە شێوەی كاتی و بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كرا.

شایانی باسە، پاش رێپێوانە جەماوەرییەكانی شاری سنە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی قارەمان و خۆڕاگری كۆبانێ بەرامبەر بە هێرشی چەكدارەكانی داعش، ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی كرێكاریی و مەدەنی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان و بەتایبەت شاری سنە دەستگیر كران، كە هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.