چالاكێكی مەدەنی كورد، دەڵێ: چوار هاوڵاتی باشووری كوردستان لە زیندانی ” ورمێ “ی رۆژهەڵاتی كوردستاندا راگیراون و لەلایەن کوماری ئیسلامی ئیرانەوه حوكمدراون بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ “یەكێتی و پارتی” دەستگیر کراون و دەڵێت بەڵگەی نوسراو و ڤیدیۆیی لەسەر ئەو كەسانە لایە.
دوای كۆبونەوەی ئەو چالاكوانە لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی باشووری كوردستان، ئەو لیژنەیە بڕیاری بەدواداچونی ئەو كەیسەی داوە تا دەگاتە ئاستی سەردانكردنی ئەو زیندانیە لە ئێران، بەڵام نوێنەرایەتی باشووری كوردستان لە تاران بێ ئاگایی خۆی لەو دۆسیەیە دەردەبڕێت.
یوسف رەحمانی پور، ئەندامی كەمپەینی بەرگریكردن لەزیندانیانی سیاسی بە هاوڵاتیی راگەیاندووە: چەند مانگێكە بە بەڵگەنامەكانی بن دەستیەوە لەڕێگای نێوان سلێمانیو هەولێردایە، بەو ئومێدەی پەرلەمانو حكومەتی باشووری كوردستان لەو كەیسە بكۆڵێتەوە كە دەیەوێت بیوروژێنێت.
ئەو كە لە نێوان ساڵانی 1387 بۆ 1393ی هەتاویی لە زیندانی “ورمێ”ی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە بەها ئاینیەكانی كۆماری ئیسلامی زیندانی كرابوو، دەیەوێت باشووری كوردستان بەدوای چارەنوسی چوار هاوڵاتی خۆیدا بڕوات كە لەو زیندانە بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ “یەكێتی نیشتیمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستان” بەندكراون.
یوسف رەحمانی پور ئاماژە بەوەدەدات، ئەو بەندكراوانەی باشووری كوردستان لەزیندانی ورمێ بینیوەو پەیامیان ئەوە بوە كە حكومەتی باشووری كوردستان بەهانایانەوە بچێت، بەوپێیەی بەوتەی ناوبراو بارودۆخیان لەزیندان نائارامە.
رەحمانی پور دەڵێت: بەڵگەی ڤیدۆییو وێنەو نوسراوم هەیە، داومەتە لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی باشووری كوردستان.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …