لە ماوەی 12 رۆژی رابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری “جواڕۆ” سەر بە پارێزگای كرماشان، بە هۆكارێكی نادیار و نایاسایی 5 هاوڵاتیی كوردی دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كردووە.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی فورات نیوز، لە ماوەی 12 رۆژی رابردوو هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری “جوانڕۆ” سەر بە پارێزگای ورمێ بە هۆكارێكی نادیار و نایاسایی، 5 هاوڵاتییان دەستگیركردووە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان، هیچ زانیارییەك لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.
ناوی 2 كەس لەو هاوڵاتییانە “ئەمیر سوبحانی” هونەرمەند و “وەهاب چراغی” دانیشتووی شاری جوانڕۆ و ئەو 3 كەسەكەی دیكە كە شوناسیان نادیارە، دانیشتووی ئاوایی “تازاوا” سەر بەو شارە بوونە.
شایانی باسە، رۆژی هەینی 26 مانگی سەرماوەزیش 12 كەس لە هاوڵاتییانی خەڵكی شاری “مەهاباد” لە لایەن هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ئەم چەند مانگەی دواییدا شەپۆلێكی بەرینی دەستگیركردنی هاوڵاتییان و چالاكانی بوارە جیاجیاكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و دەستگیر كراون كە رێژەیان زیاتر لە 50 كەس دەبێت.