شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دەركردنی نوێنەری كرێكارانی دۆخانیات و كۆبوونەوەی كرێكارانی خانەنشینكراوی”سەقز”

حوسێن گوڵی، سەرۆكی شوورای ئیسلامیی كاری كارخانەی دوخانیاتی كوردستان لە شاری سەقز باسی لە بڕیاری هەڵپەسێران لە كارەكەی لەم كارخانەیەدا كردووە و ئەو كارەی بە نایاسایی زانیوە و دەڵێ: پاش ئەوەی كە بەڕێوەبەرایەتیی كارخانەی دوخانیاتی كوردستان ئامادە نەبووە داوای ئێمە بۆ باشتركردنی بارودۆخی پێدانی مووچەی كرێكارەكان قەبووڵ بكا، لە هەوڵێكی چاوەڕواننەكراودا بڕیاری دەركردنی منیان داوە.

حوسێن گوڵی هۆی دەركرانی خۆی لە سەر كارەكەی بۆ بەجێ گەیاندنی ئەركی سەر شانی وەك نوێنەری كرێكارەكان بۆ بەدواداچوونی مافە پیشەییەكانی ئەوان گەڕاندەوە و لەوبارەوە دەڵێ: مووچە و ئیمتیازەكانی كرێكارانی ئەم كارخانەیە پاش ئەوەی كە ئەو كارخانەیە ڕادەستی كەرتی تایبەت كراوە كەمتر بۆتەوە. ئەم كرێكارانە لە ئێستادا بە شوێن ئەموئیمتیازانەن كە پێشترو لە كاتی خاوەنداریەتیی ئەم كارخانەیە لە لایەن دەوڵەتەوە پێیان درابوو، بەڵام ئێستا بە تەواوی لێیان زەوت كراوە.

نوێنەری كرێكارەكانی كارخانەی دوخانیاتی سنە ڕایگەیاندووە، ژمارەی كرێكارانی ئەوكارخانەیە 170 كەسە كە بە شێوەی ڕەسمی‌و گرێبەست بە پێشینەی كاری 12 تا 25 ساڵ لەوێ كاریان كردووە.

ناوبراو لە كۆتایی دەڵێ: پێدەچێ كۆمەڵێك لە بەڕێوەبەرانی یەكە پیشەسازییەكان پێیان خۆش بێ لەجیاتی بەجێ گەیاندنی ئەركە قانوونییەكانی خۆیان‌‌و دانووستان لەگەڵ كرێكاران، بە نواندنی هێزو توانای خۆیان ڕێگری لە چالاكیی سینفیی كرێكارەكان بكەن.

لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، نزیكەی 30 كرێكار كە بەپێی قانوونی خانەنشینكرانی پێشوەخت خانەنشین كراون، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە 28ی بەفرانبار لە بەردەم یەكێك لە لقەكانی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتیی لە شاری سەقز كۆ بوونەوە.

ئەو كۆمەڵە كرێكارە خانەنشنكراوە لە شێوەی حیسابكردنی مووچەكانیان لە لایەن ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتییەوە ناڕازین‌و سەبارەت بەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتیی مووچەی ئەم كرێكارانەی بەپێی مووچەی دوایین دوو ساڵی پێدانی هەقی بیمە، یانی مووچەی 24 ساڵ و 25 ساڵ لەو پێشی بۆ وەبەر چاو گرتوون.

قسەی ئەو كرێكارە ناڕازییانە ئەوەیە كە ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەلایەتی ئەم تێچوویەی كە لە بابەت 5 ساڵ زووتر خانەنشین كردنی ئەوان وەری گرتووە، لە ئەژماردنی مووچەكانیاندا پشتگوێی خستووەو لێی خواردوون.

ئەم خانەنشینە ناڕازییانە دەڵێن لە پێدانی مووچەی ئەواندا كە ئەم 5 ساڵەشیان بە زیادەوە بۆ حیساب كردبوون ناهەقیان لێ كراوە، چونكی بەم حاڵە ئێستاش نزیك بە 1 میلیۆن تمەنیان لە خانەشین كراوێكی ئاسایی كەمتر پێ دەدرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.