هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

114 هاوڵاتیی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە زیندانی سلێمانین

لەكۆی 1095 بەندكراو لە زیندانی سلێمانی، 114 بەندكراویان هەڵگری ناسنامەی ئێرانین و لەو ژمارەیەش 98 سزادراوانیان كوردن و خەڵكی رۆژەهەڵاتی كوردستانن، سەرجەمیشیان بەهۆی بازرگانی كردن بەماددە هۆشبەرەكانەوە سزادراون.

بە پێی راپۆرتی رووداو، لەو رێژەیە بەندكراویان تێدایە ماوەی 12 ساڵە بەندكراوە و دەڵێن لەگەڵ زیندانییەكانی دیكە جیاوازیان هەیە و گلەیی دەكەن لەسەر ئەوەی كۆمەڵێ ئیمتیازات بۆ بەندكراوانی هەرێمی كوردستان هەیە، ئەوان لێی بێبەشكراون، وەكو مۆڵەت وەرگرتن بۆ سەردانی ماڵەوە لە حاڵەتێكدا ماددەكەمان ئەو حاڵەتە دەگرێتەوە كە هەر 3 مانگ جارێك 7 رۆژ بچینە دەرەوەی زیندان.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە باشووری كوردستان باس لەوە دەكەن، كە پاش قەتڵ دووهەمی رێژەی زیندانیان لە سلێمانی پەیوەندیداران بە مادەهۆشبەرەكان پێكی دەهێنن و ئەو كەسانەش زۆربەی هەرە زۆریان خەڵكی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.