پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی 27 رۆژدا لانیكەم 59 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2 كەس لە شاری شیراز و كەسێك لە پارێزگای كرماشان لەسێدارە دران و رۆژی چوارشەممەی رابردووش كەسێك لە زیندانی شاری ساری لەسێدارە دراوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ی مانگی بەفرانبار 2 كەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستڕێژیی سێكسی لە پێش چاوی خەڵك و لە شاری شیراز لەسێدارەدا. هەروەها هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای كرماشان بە ناوی “كوورش ئەمینیان” وتەمەن 40 ساڵ بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراوە.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 24ی مانگی بەفرانبار كەسێك بە ناوی “ئەسەدۆڵڵا جەعفەری” بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە شاری “ساری” و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دران.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە تا بە ئەمڕۆ واتە لە ماوەی 27 رۆژی رابردوودا لانیكەم 59 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران لەسێدارە دراون و لەو رێژەیە 15 كەسیان هاوڵاتییانی كورد پێكی دەهێنن، كە لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.