پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیركردنی زیاتر له 5 هەزار كەس بە هۆی دزیی كردن لە پارێزگای “كرماشان”

لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ساڵی 1393ی هەتاویی زیاتر لە 5 هەزار كەس لە پارێزگای “كرماشان” بەهۆی دزی كردن دەستگیر كراون.

سەرهەنگ “برزوو محەممەدی” جێگری عەمەلیاتیی هێزی ئینتزامیی پارێزگای كرماشان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە كە لە 9 مانگی ئەمساڵدا لە كرماشان زیاتر لە 5 هەزار كەسیان بە تاوانی دزی گرتوە، دەشلێ كە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دزیكردن لەو پارێزگایەدا سەدی 13ی لە كەمی داوە.

بەپێی قسەكانی ناوبراو زۆربەی حاڵەتەكانی دزی كردن لەم ماوەیەدا، بڕینی بانك‌ و زێڕینگەرییەكان، دزی كردن لە دووكان و ماڵەكان، دزینی ماتۆڕسیكلێت، كیفی پوڵ، دزینی مەڕو ماڵات و كەلوپەلی ئۆتۆمبێل‌و بڕینی گیرفانی خەڵك بووە.

جێگری عەمەلیاتی هێزی ئینتزامیی پارێزگای كرماشان دەلێ ئەو 5 هەزار و 34 كەسەی بە تاوانی دزی گیراون، زۆربەیان كەسانی بێكارو موعتاد بوون.

هاوكات فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژە بە ئاشكرابوونی هەزار حاڵەت دزی لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا وتی، بەپێی ئامارەكان ئاشكرابوونی دزی لە پارێزگای ئیلام زیاتر 35% پەرەی سەندووە.

ئەم كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی دەڵێ یەكێك لە نیگەرانییەكانی پۆلیس لە شارو ناوچەكانی دەورووبەری نیگەرانیی مەڕدارەكان و دزی ماڵاتە كە بە هەوڵی هێزە پێوەندیدارەكان 70 حاڵەتی ئەو جۆرە دزییانە لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئاشكرا بوون‌و دزەكان دەسبەسەر كراون.

لە لایەكی دیكەوە كاربەدەستانی دەوڵەتی‌و كۆمەڵناسان باس لە پێوەندی چڕو ڕاستەوخۆی نێوان بێكاری و دزی دەكەن‌و دەڵێن بێكاری هۆكاری سەرەكیی زۆربەی دزییەكان لە كۆمەڵگایە.

ماوەیەك لەوەپێش سەرهەنگ مالیك وەلیزادە، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی ورمێش ڕایگەیاندبوو كە 68%ی دزەكانی ئەم پارێزگایە كە بەندكراون، كەسانی بێكار بوون.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی كە 75% ی دزە دەستگیكراوەكان گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكان بوون‌و 68% ی ئەوانیش بێكار بوون، دەڵێ 63% ی ئەو كەسانە پاش ئازادكرانیان لە زیندان دووبارە دزییان كردۆتەوە، لەبەر ئەوەی لەلایەن خەڵكی دیكەو تەنانەت كەسوكاریانەوە متمانەیان پێ نەكراوەتەوە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.