هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆماری ئیسلامی یەكەیەكی تۆپخانەیی لە پارێزگای “سنە” دادەمەزرێنێت

فەرماندی یەكەی 33 هێزی تۆپخانەیی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، كە هێزێكی تۆپخانەییەكان لە پارێزگای سنە لە سنوورەكانی ئێران لەگەڵ عێراق، بڵاوەپێكردووە.

ماڵپەڕییی حكومەتیی ئیرنا، لە زاری “موحسین ئازەر ئەفروز” فەرماندەی یەكەی 33ـی تۆپخانەیی ئێرانی باس لەوە دەكات، كە ئەركی ئەو هێزە چاودێریكردنی هەڕەشە هەرێمییە نوێیەكانە لەسەر سنوورەكانی رۆژئاوای ئێرانە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات، كە دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە سنوورەكانی ئێران نزیك بوونەوە، یەكەی 33ـی تۆپخانەیی لە سنوورەكان لەگەڵ عێراق جێگیركرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پارێزگاكانی “كرماشان، ئیلام و كوردستان” بكات.

ئەو یەكەیەی هێزە تۆپخانەییەی ئێران، دوای تەواوبوونی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1367ی هەتاویی، لە تاران جێگیركرا، بەڵام بەوتەی “موحسین ئازەر ئەفروز” هەلومەرجەكە وایكردووە ئێستا لە پارێزگای سنە جێگیر بكرێت.

ئەو فەرماندەیەی سپای پاسداران هەروەها رایگەیاندووە، پێشتر موسڵ بۆ ئێران وەكو هێڵێكی پەیوەندی بوو بە سووریە، ئەوكاتەی داعش ئەو شارەی گرت، دەركەوت كە مەبەستی هێرش كردنە سەر ئێرانە.

شایانی باسە، لە ماوەی 36 ساڵ دەسەڵاتداریی كۆماری ئیسلامی، هەر جارە و بە بیانوویەك رۆژهەڵاتی كوردستانی میلیتاریزە و ئەمنیەتی كردووە و سەرەكیترین هۆكاری هێنانی ئەو هێزانە بۆ ناوچە كوردستانیەكان، بەربەرەكانی لەگەڵ هێزە خەباتكار و شۆڕشگێڕەكانی كوردستان بووە و ئەمجارەش بەدوور لە چاوەڕوانی نیە، كە هەر بۆ ئەو مەبەستە بەڵام بە بیانووی داعش ئەم یەكە تۆپخانەییە لە كوردستان دابمەزرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.