لە ماوەی رۆژانی كۆتایی ساڵدا، مەیدانی گازیی باریكەی بیجاڕ لە پارێزگای “ئیلام” پتر لە 150 كرێكاری خۆی لە بەشی خزمەتگوزاریی دەر دەكات.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی “ئیلامی بیدار”، ئەو 150 كرێكارە كە بڕیارە لەسەر كار دەربكرێن، خوازیاری بەدواداچوونی داواكارییەكانی خۆیان لە لایەن كاربەدەستانی پارێزگای ئیلامەوە بوون.
دەوترێ، زۆربەی ئەو كرێكارانە ژیانی هاوبەشیان پێكهێناوە و ئەگەر لەسەر كارەكانیان دەربكرێن بەرەوڕووی كێشەی زۆری بنەماڵەیی دەبنەوە.
جگە لەوەش، زۆرێك لەو كەسانەی پێشینەی 9 تا 11 ساڵ كاریان لەو بەشەدا هەیە.
زۆربەی كرێكارانی مەیدانی گازیی باریكەی بیجاڕ، لە نامەیەگەلێكی جیاجیادا خوازیاری بەدواداچوونی نوێنەرانی پارێزگای ئیلام لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، فەرمانداریی و پارێزگا بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان بوون.
دەوترێ بڕیارە كرێكاری نوێ لە جێگای ئەو كرێكارانە دابنرێت و هۆكاری.
شایانی باسە، زۆربەی هەرەزۆری كرێكاران لە كوردستان و ئێران لە هەبوونی بیمەی كار بێبەرین و هەر ئەمەش وا دەكات، كە زۆر جار كرێكارانی كاتی و ئەو كرێكارانەی كە لە هەبوونی بیمەی كاریی بێبەرین بە هۆی درێژ بوونەوەی پێشینەی كاریی لە لایەن خاوەنكارانەوە لەسەر كار دەربكرێن.