هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بەرزبوونەوەی 27% ی دزیی بانكداریی لە كۆماری ئیسلامی

كاربەدەستێكی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكات، كە گەندەڵی ‌و دزیی بانكەكان لە ئێران 27% زیادی كردووە.

سەرۆكی پۆلیس ئاگاهیی هێزی ئینتزامی دەڵێ لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو گەندەڵی‌و دزیی بانكی 27%، كەین‌و بەین لە مامەڵە دەوڵەتییەكان 20% و داگیركردنی زەویش زیاتر لە 40% زیادی كردوە.

“محەممەدڕەزار موقیمی” وێڕای ئاماژە بەو بابەتە بەڵام رادەی گەندەڵییە لەقاودراوەكان لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵی ئاشكرا نەكردوە، بەڵام لادان و گەندەڵییە ماڵییەكان لە نیزامی كۆماری ئیسلامی بۆتە یەكێك لە پێخۆرەكانی ڕاگەیاندن‌و میدیا لە ئێران‌و دەرەوەی وڵاتە.
جێی بیرهێنانەوەیە كە عەلی تەیب نیا، وەزیری كاروباری ئابووری و دارایی ئێران، ڕۆژی 15 سەرماوەز گەندەڵییەكی ماڵی بە بڕی 12 میلیارد تمەن لە تۆڕە بانكییەكاندا لەقاو داو گوتی تاوانبارانی ئەم پەروەندەیە ئێستا دەسبەسەر كراون.

نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ڕوونبێژیی نێودەوڵەتی، لەم ساڵدا نیشانی دا كە ئێران لە نێو 175 وڵاتی جیهان و ناوچەدا، لە پلەی 136مین پێوەری جیهانیی گەندەڵی دایە، كە لە چاو ساڵی پێشوو تا ئاستێكی كەم باشتر بووە.

شایانی باسە، لە سەردەمی سەركۆماری مەحكوود ئەحمەدی نژاد، لە ساڵی 2009ی زایینی، پێوەری گەندەڵیی ئێران گەیشتە خراپترین ئاستی خۆی و لە پلەی 168 لە ئاستی جیهان‌دا جێی گرت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.