هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دەستگیركردنی “حوسێن یەزدانپەنا”ی دەركرد

حوسێن یەزدانپەنا، جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی بە سكاڵایەكی وەزارەتی پێشمەرگەی باشووری كوردستان دەبرێتە بەردەم دادگا و داوای لێپرسینەوە لەناوبراو دەكرێ بەرامبەر بەو كردەوەیەی ماوەیەك لەمەوبەر لە بەرەكانی شەر بەرامبەر بە كوژراوێكی “داعش” ئەنجامی داوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی باشووری كوردستان لە سكاڵانامەیەك‌دا حوسێنی یەزدانپەنا بەوە تاوانبار دەكا كە وەك بكوژێك خۆی دەرخستووەو یاسا نیونەتەوەییەكانی سەبارەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤی پێشێل كردوە كە لە دوای كوژرانی چەكدارێكی داعشدا قاچی خستۆتەسەر چەكدارە كوژراوەكەی داعش‌و بە گرتنی وێنەیەك سیمای پێشمەرگەی ناشیرین كردووە.

تۆمار كردنی سكاڵاكەی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوە هات كە یەزدانپەنا وێنەیەكی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان‌دا بڵاو كرایەوە كە قاچی خستۆتەسەر كۆژراوێكی داعش ‌و زاڵبوونی خۆی بەسەر ئەو كوژراوەدا نیشان دەدا.

بەپێی بابەتێك كە لە گۆڤاری “سات”دا بڵاو كراوەتەوە، نووسەری بابەتەكە “عەلی كەریمی” كە چالاكوانێكی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان و نیشتەجێی باشووری كوردستانە و بە هۆكاری ئەو سكاڵایە دەزانرێ‌و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمیش بڕیاری گشتگیری بۆ دەستگیر كردنی حوسێن یەزدانپەنا دەركردوە.

لەگەڵ دەستپێكی هێرشی داعش بۆسەر باشووری كوردستان، بەشێكی زۆری هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە باشوور نیشتەجێن بۆ پاراستنی هەرێم‌و بەرگری كردن روویان كردە بەرەكانی شەر، بەڵام هەر زوو لەلایەن حكوومەتی باشووری كوردستانەوە ئاگادار كران، كە دەبێ بگەرێنەوە شوێنەكانی خۆیان ‌و پێویستیان بە بەشداریی ئەو هێزانەی رۆژهەڵات لە بەرەكانی شەردا نیە، تەنیا هێزێك كە تا ئێستاش توانیویەتی لە دەرەوەی ئەو بازنەیەدا بمێنێتەوە و درێژە بە چالاكییە نیزامییەكانی لە بەرەی شەری داعش دا بدا، پارتی ئازادیی كوردستان بە فەرماندەیی حسێن یەزدانپەنا جێگری سكرتێری ئەو حیزبە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

3 بۆچوونەکان

  1. به كوردى بيژن له ژير فشارى ئيران ئه م شكاته مان كردوه ، هه ى طنى گوو به و حكومه ته كورديه ى شكات له كورديك ئه كات له پيناو توپيويكى وه ك داعش ،به ناوى زراندنى پيشمه رگه وه قسه ده كه ن ، هه ى روتان ره ش بيت له سه ره وه تا خواره وه ، ئه ى كيى بوو چه ك و نه وت و سياره ى به داعش فروشت هه ى بى شه ره فانه .

  2. هی لعنتان له بت گواتکان ایوه اروپا نیان هر اوه باشه سرتان ببرن

  3. سڵاو دەکرێ لەم بارەوە وت و وێژێک پێک بێنین ، بۆوەی وڵامی ئێوەش و ئەوانەی دەیانەوەوێ زەحمەت و شۆڕشگێڕی کوڕانی رۆژهەلات بخەنە ژێر پرسیارەوە وڵامیان دەمەوە ، بە بێ ڕێزیش نا بە ئاخاوتنێکی سیاسیانە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.