هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی

كۆڵبەرێكی تەمەن ٢٥ ساڵەی كورد، لە خاڵی سنووریی شاری “سەلاسی باوەجانی” بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردپا، كاتژمێر ٢ی نیوەشەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانبار، هێزەكانی سپای پاسداران لە سەر سنوورەكانی پارێزگای كرماشان تەقەیان لە كۆڵبەرێك بەناوی “عەلی ئەكبەر كەیكاوسی” كردووەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو لاوە كوردە لە خاڵی سنووریی ناوچەی “شێخ‌سەڵە” سەرقاڵی گواستنەوەی دەبەی گازاییل بووە، كە لەلایەن چەكدارانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێكراوە و هەروەها دەوترێ عەلی ئەكبەر كەیكاوسی هاوسەری هەبووە و باوكی منداڵێكیش بووەو تەرمەكەی خەڵكی گوندی “رەجەوی”، هەتا ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەكانی كرماشاندا راگیراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، بە پێی هەواڵێكی “زاگرۆس پۆست”، لەم رۆژانەی دواییدا كاسبكارێكی كورد بە ناوی “سەجاد گودەرزی” خەڵكی شاری كامیاران و 22 ساڵ تەمەن، بە هۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر ملەی “قازانچی” هەڵكەوتوو لە سەر جادەی سنە_كرماشان گیانی لەدەستدابوو.

ئەو كاسبكارە كوردە تەنیا بە هۆی قاچاخی سیگار لە لایەن ئەو هێزانەوە هێرشی كرابووە سەر و بە هۆی بەركەوتنی گوللە لە سەر جەستەی، گیانی لەدەستدابوو.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان كاسبكاران و كۆڵبەرانی بێ تاوانی كورد كە تەنیا بە مەبەستی هەڵاتن لە دەستی بێكاریی و بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان روودەكەنە كاری قاچاخ، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە نەدرێنە بەردەستڕێژی گوللە و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.