هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێزی پێشمەرگە 2 فڕۆكەی داعشیان خستە خوارەوە

هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بارهەڵگرێكی داعشیان تەقاندەوە، كە ویستوویەتی خۆی بە ناو هێزەكانی پێشمەرگەی بتەقێنێتەوە. سەرچاوەیەكەیش دەڵێت: “پێشمەرگە بێ زیانە”.

سەرچاوەیەك لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی (الاخبار مصر)ی راگەیاندووە، درەنگانی دوێنێ شەو سێشەممە 16ی مانگی بەفرانبار، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری داعش كە ویستویەتی خۆی لەناو هێزی پێشمەرگە بتەقێنێتەوە، تێكشكێنراوە و گەورەترین بۆمبی بەمین چێنراویشیان لەناو شاری شنگال تەقاندۆتەوە، كە ویستوویانە وەك پیلانێك لە دژی پێشمەرگە بەكاربهێنرێت، لەو پیلانەشدا هیچ زیانێكی گیانی بە پێشمەرگە نەكەوتووە.

ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكات 3 فرۆكەی بێ فرۆكەوانی داعش لە شنگال وەك كاری سیخوری بەسەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان سوراونەتەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان پێیان زانیوون و 2 فرۆكەیان خستونەتە خوارەوە.

ئامانج لە بڵاوە پێكردنی ئەو فرۆكانە ئەوەبووە كە شوێن و پێگەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرابكرێت و لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بكرێتە ئامانج.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.