چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

لایه‌نه کوردستانیه‌کان له که‌رکوک یه‌ک لیست ده‌بن

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان له که‌رکوک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌چوو. سایتى کەناڵى ئاسمانى کەرکوک له‌و پێوه‌ندیه‌دا ڕایگه‌یاند: یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژ پێشترو له ڕێکه‌وتی 2/12 به‌ڕێوه‌چوبو تێیدا نوێنه‌ران بڕیاریاندابوو کۆبوونه‌وه‌ی دواتر له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌دا بگرن که به هۆی تێکچوونی بارودۆخی ئه‌منیه‌تیی که‌رکوک‌ دواکه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له مه‌ڵبه‌ندی دووی ی.ن.ک ی که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو، چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خرایه به‌ر باس.
له دوای هه‌ڵبژاردنی پارلمانی کوردستان ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی هاوبه‌شی پێنج لایه‌نی سه‌ره‌کیی باشووری کوردستانه که ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاری کۆتایی دانیشتنی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بووه: ناوی لیست: که‌رکوکی کوردستانی ده‌بێت، لۆگۆكه‌ى وێنه‌ى ئاڵاى كوردستان‌و قه‌ڵاى كه‌ركوك بێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی لیست له یه‌کێتی‌و وته‌بێت له گۆڕان‌و بڕیارده‌ر له یه‌کگرتوو، ڕێگه‌پێدراوی لیستیش له پارتی دیموکرات ده‌بێت.
ده‌وترێت له هه‌ڵبژاردنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به هۆی په‌رته‌وازه‌یی‌و یه‌ک لیست نه‌بوونی لایه‌نه کوردستانییه‌کان، نزیکه‌ی 200هه‌زار ده‌نگ به فیڕۆ چووه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 30/04/2013 به‌ڕێوه‌ بچێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.