پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدانی كاسبكارێكی كورد بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی

كاسبكارێكی كوردی خەڵكی شاری “كامیاران” بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لەم رۆژانەی دواییدا كاسبكارێكی كورد بە ناوی “سەجاد گودەرزی” خەڵكی شاری كامیاران و 22 ساڵ تەمەن، بە هۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر ملەی “قازانچی” هەڵكەوتوو لە سەر جادەی سنە_كرماشان گیانی لەدەستدا.

ئەو كاسبكارە كوردە تەنیا بە هۆی قاچاخی سیگار لە لایەن ئەو هێزانەوە هێرشی كراوەتە سەر و بە هۆی بەركەوتنی گوللە لە سەر جەستەی، گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی یەكێك لە شایەتحاڵەكان : باری ئەو كاسبكارە كوردە سیگار بووە و بە هۆی تەقیەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گوللەیەك بەر پای كەوتووە، بەڵام بە هۆی خۆڕاگری و راوەستاویی كاسبكارەكە، جارێكی دیكەش تەقەی لێكراوە و بە هۆی ئەوەیكە دووبارە جەستەی بریندار بووە و پاشان لە لایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان و سووكایەتی، گیانی لەدەستداوە.

هەر بەو چەشنەی ئاماژەمان پێدا هۆكاری مەرگی ئەو كاسبكارە بەركەوتنی گوللە لە سەر جەستەی و لێدان و ئەشكەنجە بووە و دەوترێ لە سەر تەرمەكەی ئاسەواری ئەشكەنجە و لێدان بەرچاو كەوتووە.

سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو دەڵێ : بنەماڵەی ئەو كاسبكارە گیانبەخت كردووە، پاش مردنی مناڵەكەیان پارێزەریان گرتووە و تەرمی رۆڵەكەشیان رادەستی پزیكشی یاسایی كردووە، بەڵام هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هۆكاری مەرگی ناوبراویان بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە راگەیاندووە و ئەو ئیدعایەش دوورە لە راستی.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان كاسبكاران و كۆڵبەرانی بێ تاوانی كورد كە تەنیا بە مەبەستی هەڵاتن لە دەستی بێكاریی و بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان روودەكەنە كاری قاچاخ، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە نەدرێنە بەردەستڕێژی گوللە و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.