هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

“مەریوان” دووهەمین شاری نەخوێندەواری پارێزگای “سنە”یە

بەرپرسی خوێندنی ئیدارەی پەرەوەردەی پارێزگای سنە وتی: مەریوانی لە روانگەی ئاماری نەخوێندەوارییەوە، لە پلەی دووهەمی پارێزگاكەدایە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییەكانی ناوخۆییەكانی ئێران، “محەمەد وەیسی نیا” لە كۆبوونەوەی هاوئاهەنگی نەنەخوێندەواریی شاری “مەریوان” وتوویەتی: بە پێی دوایین ئامارەكان لە پارێزگای سنە 268 هەزار كەس نەخوێندەوار بوونی هەیە و پتر لە 10 هەزار كەسیان لە شاری “مەریوان”دایە.

ویسی نیا هەروەها دەڵێ: ئاماری نەخوێندەواریی لە پارێزگای سنە لە ساڵی 90ی هەتاویی پتر لە 119 هەزار و 17 نفر بووە، كە بەداخەوە هەموو ساڵێ ئەم ئامارە زیادی كردووە.

ناوبراو لە درێژەشدا باس لەوە دەكات، كە نێوەنجی خوێندەواریی لە ئێران 3.7 كلاسە و نێوەنجی خوێندەواریی لە مەریوان پتر لە 6 كلاسە، كە بەداخەوە رێژەیەكی جێگای رەزامەندی نیە و ئەو ئامارەش لە زۆر وڵاتدا پتر لە 11 كلاسە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.