هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

82 %ی ئاواییەكانی پارێزگای “ورمێ” گازیان نیە

بە وتەی یەكێك لە بەرپرسانی خزمەتگوزاریی پارێزگای “ورمێ” تەنیا 18% لە ئاواییەكانی پارێزگای ورمێ گازیان هەیە.

بە وتەی “مەنسور سادقیان” بەرپرسی گشتیی شیركەتی گازی پارێزگای ورمێ، بە ئاماژە بە نەبوونی گازی سروشتیی لە شارەكانی “ماكۆ، قەرەزیائەدین، نەغەدە و تیكاب”، دەڵێ: ئێستاكە 18 شار و پتر لە 110 ئاوایی لەو پارێزگایە گازیان هەیە و ئەوەش دەكاتە تەنیا 18% ی دانشتووانی ورمێ و 82% ی خەڵكی ئەو پارێزگایە لە هەبوونی گاز بێ بەرین.

مەنسور سادقیان، لە درێژەی وتەكانیدا دەڵێ: پاش گەڵاڵەی ئامانجداركردنی یارانەكان، هەڵگری وزە و بەكارهێنانی گازی ماڵان نزیكەی 7% كەمی كردووە و 9 شارۆژكەی پیشەیی لە پارێزگای ورمێ گازیان نیە.

ئاشكرا كردنی وەها ئامارێك لە لایەن كاربەدەستێكی دەوڵەتی لە پارێزگای ورمێ لەحاڵێكدایە، كە بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئامار و زانیاریی پارێزگای ورمێ ئێستاكە نزیكەی 600 هەزار خەڵكی گوندنشین لەو پارێزگایەدا هەیە، كە پتر لە هەزار ئاوایی نیشتەجێ بوون و زۆربەیان لە هەبوونی خزمەتگوزاریی گونجاو بێبەرین.

پێشتریش پارێزگاری ورمێ لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گازی شیركەتی میللی گازی ئێران، دۆخ و پێوەرەكانی بڵاوكردنەوەی گاز لەو پارێزگایە بە نالەبار و خراپ وەسف كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.