چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

گیرۆدەبوونی 5 هەزار كەس لە پارێزگای “كرماشان” بە نەخۆشی ئیدز

بە پێی دوایین ئامارەكان، ئێستاكە 5 هەزار هاوڵاتیی خەڵكی پارێزگای “كرماشان” گیرۆدەی نەخۆشی ئێچ ئای ڤی یان “ئیدز”ن.

بە وتەی بەرپرسی بەشی نەخۆشیە واگیردارەكانی ناوەندی بێهداشتی پارێزگای “كرماشان” زۆربەی گیرۆدەبووان بە نەخۆشی ئیدز لە تەمەنی 25 تا 35 ساڵدایە.

“حسێن بیگلەری” دەڵێ: زۆربەی خەڵك و بەتایبەت ژنانی گیرۆدە بە نەخشی ئیدز لە ترسی “تەشەر وەشاندنی كۆمەڵایەتی” ئامادە نین تاقیكردنەوەی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی ئیدز ئەنجام بدەن و هەر ئەمەش وای كردووە، كە 91% لە گیرۆدەبووان پیاوان پێكی بهێنن.

ناوبراو وتشی: زۆربەی گیرۆدەبووان لە رێگای “تەزریقی مادەی هۆشبەر” ئەو ڤیروسەیان وەرگرتووە و نزیك بە 19%یش لە رێگای پەیوەندیی سێكسیەوە بووە.

بیگلەری لە درێژەدا ئاماژە دەكات، كە ئامارەكان دەرخەریی رێژەی راستەقینەی گیرۆدەبووان نیە و تا كۆتایی هاوینی ساڵی 93ی هەتاویی نزیك بە 35 هەزار و 159 كەس گیرۆدەی نەخۆشی ئیدز لە ئێران، دەستنیشان كرابوون.

هەر لەو پەیوەندەدا “عەلیڕەزا جەهانبەخش” پسپۆڕی نەخۆشیە ئیلتیابیەكان لە شاری كرماشان باسی لەوە كردبوو، كە لەبەرچاو نەگرتنی ستانداردی بێهداشتیی لە ددان پزیشكی و ئاڕایشگاكانیش لە هۆكارەكانی دیكەی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی ئیدز دێنە ئەژمار.

پێشتر جێگری بێهداشتی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنە، رێژەی گیرۆدەبووان بە نەخۆشی ئیدز لەو پارێزگایە 620 كەس راگەیاندبوو.

دوكتۆر “ئومید زەمانی” پسپۆڕی نەخۆشیە كردارییەكان و ئیدز، لە لاپەڕەی فەیسبوكی خۆی وتبووی: 90 تا 118 هەزار كەس لە ئێران گیرۆدەی نەخۆشی ئیدزن كە 30%یان ژنان پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.