هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دۆزینەوەی 9 گۆڕی بەكۆمەڵ لە”شەنگال”و تەقاندنەەی 18 پەرەستگای ئێزیدیەكان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری ئێزدییەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئاشكرای كرد، نۆ گۆڕی بەكۆمەڵ، لە سنووری چیای شنگال دۆزراونەتەوە، كە رووفاتی قوربانییە ئێزدییەكانی تێدایە، كە لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە گیانیان بەخت كردووە، بەڵام رێژەی ئەو تەرمانەی لەو گۆڕانە دۆزراوەتەوە هەتا ئێستا ئاشكرا نەكراوە.

“خەیری بۆزانی”، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ئێزدییەكان، هەروەها دەڵێ:“چەكدارانی داعش 18 پەرستگای كوردانی ئێزدییان تەقاندووەتەوە. ئاشكراشی كرد، كە گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكەونە ئەو ناوچانەی، بەمدواییانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئازادكرانەوە.

ناوبراو هەروەها داوای پێكهێنانی لێژنەیەكی تایبەتی كرد، بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكان لە دژی ئێزدییەكان و بە دیكیۆمێنت كردنی تاوانەكان و گۆڕە بە كۆمەڵەكان.

شایانی باسە، نزیك بە 4 مانگ لەوەپێش داعش هێرشی كردە سەر شاری ئێزیدی نشینی “شەنگال” و ئەو شارەی داگیر و بە هەزاران هاوڵاتیی ئێزیدی كوشت و بە هەزاران كچ و ژنی ئێزیدی رفاند. 10 رۆژ لەوەپێش هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان لە عەمەلیاتێكدا پڕۆسەی ئازادكردنی شەنگالی دەست پێ كرد و تا ئێستا بەشێكی زۆری ئازاد كراوە و زیاتر لە 10 گۆڕی بەكۆمەڵیشی تێیدا دۆزراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.