گیانلەدەستدان بە هۆی رووداوی كار یەكێك لە دیاردە باوەكانی شێوازی مردنی كرێكاران دێتە ژەرما.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كاری ئیدارەی گشتیی كار، تەعاون و ئاسایشی كۆمەڵایەتی پارێزگای سنە، وتی: لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو 29 كرێكار لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سنە بە هۆی رووداوی كار و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی كار گیانیان لەدەستداوە.
بە وتەی ناوبراو، لە ساڵی ١٣٩٣، نزیكەی ٢٣٨ حاڵەت روداووی سەرچاوەگرتوو لە شوێنی كار لە پارێزگای “سنە” روویداوە، كە ١٨٤ حاڵەت لەم ژمارەیە پەیوەندی بە بەشی ساختمانی هەیە. ناوبراو هەر لەم پەیوەندییەدا رایگەیاند كە لە نێوان ٢٩ كرێكاری قوربانی رووداوی شوێنی كار لە سنە، ١٨ حاڵەت پەیوەندی بە بەشی بیناسازیەوە هەیە.