هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ناڕەزاییەكان بەرامبەر بە پێشوازیی لە بكوژەكەی”عەبدولڕەحمان قاسملو” پەرەدەستێنێت

سەردانی هەیئەتی كۆماری ئیسلامی بە سەرپەرەستی “عەلی لاریجانی” بەرپرسی مەجلیسی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرچەكرداری توندی چالاكانی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت لایەنگران و ئەندامانی حیزبی “دێمۆكرات” بەرەوڕوو بووەوە.

رۆژی هەینی 5ی مانگی بەفرانبار بەرپرسی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی و بەتایبەت بە هاوڕێەیتی”محەممەد جەعفەر سەحراروودی” هاتنە هەرێمی كوردستان و لە لایەن كەسایەتیەكان و كاربەدەستانی باشووری كوردستانەوە بە شێوەی جیاجیا پێشوازییان لێكرا و ئەمەش بوووەتە هۆی تووڕەیی ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات.

عەلی لاریجانی دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لەلایەن سەرۆكی پارلمان و سەرۆك وەزیری كوردستانەوە لە هەولێر پێشوازی لێكراو و دواتر هاتە سلێمانی لەگەڵ جەلال تاڵبانی چاوپێكەوتنی ئەنجامدا.

“محەممەد جەعفەر سەحراروودی” ئەو كەسەیە كە سەرپەرەستی تیمی تیرۆری دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكرات لە ئۆتریشی لە ئەستۆ بوو.

ئەوەی كە ئەو سەردانەی لەگەڵ پەرچەكردار بەرەوڕوو كردەوە بوونی بەرپرسی دەفتەری عەلی لاریجانی لە ناو شاندەكەدا بوو كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تووڕەیی خۆیان دەربڕیوە و ئەو ناڕەزایی و تووڕەییە بەرامبەر بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی و تاڵبانی بەردەوام لە حاڵی پەرەسەنددایە.

بەڵام تا ئێستا هیچ ناوەندێكی راگەیاندن و حكومی باشووری كوردستان بەرامبەر بەو ناڕەزاییانە وەدەنگ نەهاتووە و هەڵوێستیان وەرنەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.